بەرپرسانی توركیاو ئەمریكا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوانیان دەكەن.

ئیبراهیم قاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیاو چیك سولیفان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەی نوسینگەی قاڵن هەردوولا لەبارەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و پرسی كۆرۆناو بابەتی عێراق و سوریاو ئەفغانستان و لیبیاو قوبرس و خۆرهەڵاتی و ناوەڕاست و ناوچەكە گفتوگۆیان كردوە.

هەروەها جەختیان لە پەیوەندی نێوانیان و گەشەپێدانی پەیوەندی ئابووری كردۆتەوە.