به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئامێرى دروستكردنى كارتى ده‌نگدان ده‌باته لقى د,وى پارتى له‌وشاره، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌به‌غداوه به‌فه‌رمى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن له‌كاره‌كه‌ى دورخرایه‌وه.
سنورمیدیا زانیویەتی “نزیكەی 40 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئامێرى دروستكردنى كارتى ده‌نگدان ده‌باته لقى 2ى پارتى له‌هه‌ولێر و كارتی دەنگدانی پێ چاپ دەكەن بۆ ئەو كەسانەی لەژیاندا نەماون”.
دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن‌و گه‌یاندنى به‌ئۆفیسى سه‌ره‌كى كۆمسیۆن له‌به‌غدا، كۆمسیۆن بڕیارى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى هه‌ولێرى ده‌ركردو له‌ئێستاشدا به‌ڕێوه‌به‌رى داتا‌و ئاماره‌كانى هه‌مان ئۆفیس خراوه‌ته شوێنى به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمسیۆن.
تائێستا نازاندرێت پارتی دیموكراتی كوردستان چەند كارتی دروست كردووە بۆ ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان نییە یاخود وەفاتیان كردووە.