سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی موچە خۆرانی هەرێم، بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی تەندروستی یەكەم شوێنە موچە وەربگرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە سنور میدیای راگەیاند،” رۆژی شەممەی داهاتوو 25 مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی،” سەرەتاش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 23/9/2021 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند “حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستانداوە”.

فارس عیسا  ئاماژەی بەوەشکرد، “رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت”.

بەپێی لێدوانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەتا بەغدا 200 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم بكات موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

وتیشی، “لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەكرێت.