سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت،” یه‌كێتی و گۆڕان بڕیاریانداوه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن له‌پێناو یه‌كڕیزی و زامنكردنی مووچه و خزمه‌تگوزاری باشتر و سه‌قامگیری، دەشڵێت،” ده‌بێت له‌ڕێی ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه‌وه ھاوسه‌نگی ھێز بگێڕینه‌وه” .
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23/9/2021 قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ردانی بادینانی كرد‌و لە ئاكرێ له‌گه‌ڵ كادرانی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قوباد تاڵەبانی راگه‌یاند،”ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه بۆیه ده‌بێ به‌هه‌مووان هه‌وڵی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیده‌كانی بده‌ین له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورددا له‌به‌غدا”.
وتیشی،” راسته گله‌ییتان له شێوازی حوكمڕانی ھه‌یه، به وپێیه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه ده‌توانین به‌ناردنی نوێنه‌ری به‌هێزی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ به‌غدا رێگری بكه‌ین له‌هه‌ر هه‌وڵێكی زیانگه‌یاندن به‌ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌مان و كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان”.
سەبارەت بە هاوپەیمانی نێوانیان قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكرد،” یه‌كێتی و گۆڕان بڕیاریانداوه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن له‌پێناو یه‌كڕیزی و زامنكردنی مووچه و خزمه‌تگوزاری باشتر و سه‌قامگیری، جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌ناھاوسه‌نگی ھێز گرفته، بۆیه ده‌بێت له‌ڕێی ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه‌وه ھاوسه‌نگی ھێز بگێڕینه‌وه”.
راشیگەیاند،” سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێڕینه‌وه و له‌به‌غداده‌وه به‌ده‌نگێكی زوڵاڵه‌وه به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین و ناھێڵین مافی كه‌س پێشێل بكرێت”.