ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە دهۆك بەڕێوە دەچێت.

میدیای رەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند،”قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌یشته‌ ئاكرێ و له‌ گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ ئاكرێ كۆده‌بێته‌وه”‌.

بڕیاریشه‌ سه‌عات 5ی ئێوارهی ئەمڕۆ پێنج شەممە 23/9/2021‌ كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی ھاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ دھۆك به‌ڕێوەدەچێت .