حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت هەتا عێراق پارە رەوانەی هەرێم بكات موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندوە “حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستانداوە”.

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت”.

بەپێی لێدوانی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەتا بەغدا 200 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم بكات موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.

وتیشی، “لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول دەكرێت.