وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەلی كار بەشێوەیەكی گرێبەست بۆ شەش كەس رادەگەیەنێت داواكاریشە ئەوەی ئارەزوومەندە سیڤی پێشكەش بكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی راگەیەنراێكی رایگەیاند،”هەلی دامەزراندن بۆ 6 چاودێر و كارگوزارێك بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە رادەگەیەنێت، بۆیە داوا لە ئارەزومەندان دەكرێت داواكاریی پێشكەشبكەن”.

ئاماژەی بۆەئەوەشكردوە هەر كەسێك ئارەزومەندە ، پێویستە سیڤی پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی كارگێڕی بكات.

لەراگەیەنراوەكەدا ئەو بەڕێوەبەرایەتیە باسی لەوەشكردوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە تاكو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 30ی ئەیلولی 2021 وەكو وادەیەك بۆ وەرگرتنی سیڤیەكان دیاریكراوە، دەشڵێت” ئەوانەی ئارەزومەندن پێویستە دانیشتووی سنوری تاسڵوجەو دەوروبەری بن، ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لەناو تاسڵوجە دەبێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ،” ئەو كەسانەی سیڤی پێشكەشدەكەن دەبێت 3ی 10ی 2021كاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامادەبێت، بەمەبەستی چاوپێكەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە ڕێگەی لیژنەیەكی باڵای وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیەوە”.