وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوە بە بڕیاری هەڵگرتنی باج لەسەر چەند بەروبوومێكی كشتوكاڵی دەكات.
لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی وەزیری کشتوکاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆئەوەكردوە “لەسەر فەرمانی بێگەرد تاڵەبانی پێداچونەوە بە بڕیاری نوسراوی پێشومان سەبارەت بە ھەڵگرتنی باج لەسەر بەربومی خەیار و تەماتە و باینجان و بامیەو بیبەر دەکرێت وەک پاڵپشتیەکی بەربوومی ناوخۆیی کار بەنوسراومان ژمارە (٦٧٦٤)ە (٢١/٩/٢٠٢١) ناکرێت”.
نوسینگەی بێگەرد تاڵەبانی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و لەبەرچاو گرتنی و ناڕەزایی جوتیاران و بەبازاڕکردنی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ بەتایبەت تەماتە و خەیار.
رۆژی سێشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدابە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی(خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر)، لەپێناو چاودێری و کۆنترۆڵکردنی نرخ.