ئێوەرەی ئەمرۆ چوارشەممە 22/9/2021 بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لە سەر ڕێگای بەردەڕەش – ناحیەی كەڵەك حەوت كەس گیانیانلەدەستدا.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك رایگەیاند،” سەعات 4:45 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر جادەی سەرەكی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی كەلەك لە نزیك گوندی (گردەپان) روواداوێكی هاتووچۆ روویدا”.

وتیشی،” رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و مارسیدس ترێله‌ روویداوەو بەداخەوە شەش كەس گیانیانلەدەستداوەو كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو كە دواتۆ گیانیلەدەستدا”.