وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی تووشبوانی بە پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوەو رایگەیاند لە ماوەی 24 سەعاتدا هەزارو 117 كەس تووشی ڤایرۆسەكەبوون و 13 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 22/9/2021 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەزارو 117 كەس لەماوەی 24 سەعاتدا لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وتیشی،” هەشت هەزارو 457 تێستی كۆرۆنا لە 24 سەعاتی رابردوودا ئەنجامدراوەو لەناویاندا هەزارو 117 توشبووی نوێ تۆماركراوەو 13 كەسیش بە پەتاكە گیانیانلەدەستداوە.
وەزارەی تەندروستی راشیگەیاند، هەزارو 36 كەسی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.
ئاماری گشتی تووشبووانی هەرێم بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 322 هەزارو 476 كەس، هەروەها پێنج هەزارو 745 كەس گیانیانلەدەستداوەو 288 هەزارو 637 كەسی توشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە.