هەرچەندە ماوەی چوارساڵە پلەبەرزكردنەوە ئەفسەران راگیراوە، بەڵام مەسرور بارزانی، پلەی ژمارەیەك ئەفسەری یەكەی 80ی پارتی بەرزدەكاتەوە.
به‌پێی نوسراوێك كه ئیمزای مه‌سرور بارزانی. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌سه‌ره‌و له رۆژانی 19 و 20ی ئه‌م مانگه ئیمزای له‌سه‌ركراوه، پله‌ی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ لیوا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه شنۆ ئه‌شقی سورچی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه سه‌ر به‌هێزه‌كانی 80ی پارتین و به بڕیاری تایبه‌ت پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش جیاوازیكردنه له‌نێوان ئه‌فسه‌ران و خزمه‌ت به‌پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناكات و نیگه‌رانی لای هه‌زاران ئه‌فسه‌ر دروستكردووه.
