سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی رایدەگەیەینێت ھەڵبژاردنی ئەمجارە قورسترە لە پێشتر، چونکە لیستمان نیە بانگەشەی بۆ بکەین و دەبێت لەناو خەڵکدا کاندیدەکانمان بەدەنگدەر بناسێنین.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمیتەی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاماژەی بۆئەوەكردوە، ھەڵبژاردنی ئەمجارە قورسترە لە پێشتر، چونکە لیستمان نیە بانگەشەی بۆ بکەین و دەبێت لەناو خەڵکدا کاندیدەکانمان بەدەنگدەر بناسێنین.
باسی لەوەشكردوە” دەبێت ئەوە بۆ ھاوڵاتیان روونبکرێتەوە لە بەغدا بەپێی ژمارەی کورسیەکانمان دەتوانین داوای مافەکانمان بکەین”.
وتوشیەتی” ھاوپەیمانی کوردستان دەیەوێت لە بەغداد بەھێزتر لە پێشتر رۆڵ و پێگەی ھەبێت و بەپەیامێکی نوێ و بەڕۆحێتێکی نوێوە لەبەغداد شەڕ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەکەمان بکات”.