قائیمقایمەتی قەزای کەلار ئاشكرایكرد، پشکنینیان بۆ کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت کردووە و تیایدا دەست بەسەر 15 کیلۆ خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-9-2021، قائیمقایمەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، لیژنەی ڤیتێرنەری قائیمقایمەت سەردانی کافتریای کۆلێجی پەروەردەی بەڕەتیان لە زانکۆی گەرمیان کردووە و ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی سەردانیکردن و گەڕان و پشکنیندا توانراوە دەستبەسەر 15 کیلۆ گۆشت و جگەری ماوەبەسەرچوودا گیراوە.
لەبارەی ئەو سزایەی دراوە ئاماژە بەوەكراوە، پسولەی سزادانی دارایی بۆ خاوەنی کافتریاکە کراوە و بەپێی رێنماییەکان سزادەدرێت.
