به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت داهاتی كاره‌بای سلێمانی به‌به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زیادی كردووه و قیستی پاره‌ی كاره‌باش تا 12 قیست به‌رده‌وام ده‌بێت.
لێپرسراوی كاروباری وزه له به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، داهاتی كاره‌با ئه‌م ساڵ تا كۆتایی مانگی هه‌شت، به به‌رامبه‌ر به هه‌مان ماوه‌ی رابردوو زیادیكردوه و پشكی (قیست)ی قه‌رزی كاره‌باش تا 12 پشك به‌رده‌وامه.
پشتكێو نه‌جم، لێپرسراوی به‌شی كاروباری وزه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی راشیگەیاند وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت پاره‌ی كاره‌با یان قه‌رزی كاره‌با بدات بۆی ده‌كرێت به 12 پشك (قیست).
لێپرسراوی به‌شی كاروباری وزه رونیكردوه كه به‌شێك له كارگه گه‌وره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی پاره‌یان داوه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی مامه‌ڵه‌كانیان بڕی پاره‌كانیان بۆ ناو داهاتی ئه‌و هه‌شت مانگه نه‌هاتوه‌و له داهاتی مانگه‌كانی دوای هه‌شت ده‌رده‌كه‌ێت.