شەوی رابردوو لەنزیك گوندی پاپیلان لە سنووری شارەدێی شوانی سەربە پارێزگای كەركووك، لەنێو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گوللـە لە “لوقمان ئاڵتون” كاگێڕی لقی نۆزدەی چەمچەماڵ-ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و بەسووكی برینداربوو.
لوقمان ئاڵتون شوانی، بەمیدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە:”شەوی رابردوو لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە، ئۆتۆمبێلێك كە چەند چەكدارێكی تێدابووە، لە سنووری شارەدێی شوان دەستڕێژی گوللـەی لێكردین، دواتر رووبەڕووبوونەوە لەنێوانمان روویدا.”
ئاماژەی بەوەش كرد:” قاچێكی و چاوێكیشی بەهۆی هەڵبەزینی فیشەكەوە بەرد و ساچمە لێیداوە و برینداربووە، سەبارەت بەناسنامەی چەكدارەكان ئاشكرایكرد، ئەو شوێنە كەوتووەتە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەوە و هیچ هێزێكی لێ نییە و نازانێت ئەو گرووپە كێ بوونە و سەربەكێن.”