سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان بەشێك لە میدیاكاران بە مشەخۆر ناودەبات و پێشیان دەڵێت بەسە واز لە كاری چەواشەكاری بهێنن.

گوڵستان سەعید سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت،” ھەندێ مشەخۆری میدیایی بۆ دوو پول بەردەوام لێدوان ی ئێمەو نوسینی ڕەسمی فەیسبوکمان بەبێ پرس دەدزن و بە ئارەزوو ویستی خۆیان تێکی دەدەن تا ڕای گشتی زیاتر پێ چەواشەبکەن”.

ئاماژەبۆئەوەشدەكات” بۆیە لێرەوە بەو میدیا یانە دەڵێم بەسە واز لەو ئاکارە بھێنن ئێمە ناترسین لە چەواشەکاریتان”.

ئەم هێرشەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە لێدوانێكی هاتبوو كە تێیدا رایگەیاندبوو “شوێنی ئێمە ناو دڵی هەژارانە” ئەو وتەیەشی دەنگدانەوەی زۆری لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.