وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە توركیاو ئێران دەكات سەروەری خاكی هەرێم بپارێزن.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەداخەوە توركیا بەتەنیا نیە لە هێرشكردنە سەر خاكی هەرێم بەڵكو دەوڵەتێكی دیكەش هەیە كەبەردەوام ئەو كارە دەكات وەك ئاماژەیەك بە وڵاتی ئێران.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوای پاراستنی سەروەری خاكی هەرێمی كوردستانی كرد و وتی نابێت خاكی هەرێم لە شێواندنی ئارامی ناوچەكە بەكاربهێنرێت.