دوای نزیكەی دوو هەفتە لە گیانلەدەستدانی پزیشكی دادوەری هەولێر ئاشكرایكرد د.فرمێسك فەرهاد خنكاوەو دووچاری جەڵتەی دڵ نەبووە.

رۆژی 7ی مانگی ئەیلول د.فرمێسک فەرهاد حەسەن تەمەن 25 ساڵ لە مەلەوانگەی فۆرستیزن لەشاری هەولێر گیانیلەدەستداو كەسوكارەكەشی گومانیان لە چۆنێتی گیانلەدەستدانەكەی هەبوو بەو هۆیەشەوە سكاڵایان تۆماركرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، پزیشکی دادوەری هەولێر لە راپۆرتێکدا ئاماژەیبۆئەوەكرد”د.فرمێسک فەرهاد لە مەلەوانگەکە خنکاوە وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە مەلەوانگەکە کەمتەرخەم بووە، ئەوە یەکلایی کراوەتەوە کە د.فرمێسک بەهیچ جۆرێک دووچاری جەڵتەی دڵ نەبووە وەک باس دەکرێت بەڵکو هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی خنکاندنی بووە لە ئاوی مەلەوانگەکەدا “.

هەرلەوبارەیەوە فەرهاد مەلا حەسەن باوکی دکتۆر فرمێسک بە سنورمیدیای راگەیاند، كچەكەیان هیچ کێشەیەكی تەندروستی نەبووە، لە هەمانکاتدا مەلەوانێکی بە تواناش بووە”، وتیشی هەر لەسەرەتاوە گومانمان لە جۆری مردنەکەی هەبوو.

باوكی دكتۆر فرمێسك ئاماژەی بۆئەوەشكرد، لە ئێستادا خاوەنی مەلەوانگەکە دەستبەسەر کراوە، هەروەها چەند لایەنێکی دیکە هاتونەتە ناو دۆسیەکەوە لەوانەش یەکێتی مەلەوانانی کوردستان و هەندێک کەسی تریش لە ناو مەلەوانگەکە کە پێیان دەڵێن ڕزگارکەری مەلەوانی لەگەڵ تیمێکی پارێزەران لە لایەن دادوەرەوە وتەیان لێوەردەگیرێت..