حكومەتی هەرێم بڕی شەش ملیار دینار بۆتەواوكردنی دوو بەنداو خەرجدەكات، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی بەنداوێکی دیکەش دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه ده‌كرێت له شاری هه‌ولێر.
لە راگەیەندراوێكدا فەرمانگەگە ئاماژەی بۆئەوەشكردوە كە سەرۆكی حكومەت ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی شەش ملیار دینار بۆ به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌قچه‌ق، کە هه‌ریه‌كێکیان سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بودجەی پرۆژەکە به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ بە قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.
ئەمە لەكاتێكتدایە دوێنێ یەکشەممە 19ی ئەیلول، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دیناری بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپان راگەیاند.