پەرلەمانی كوردستان بەنوسراوی رەسمی داوای هەڵوەشانەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی  لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند” سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نووسراوی (٤ /٣ /٢٨٦٧) لە ١٤ی ٩ی ٢٠٢١، داوای هەڵوەشانەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد.

وتیشی: ئیتر ئەوە ئەرکی حکومەتە کارکردن بە ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی ڕابگڕێت و کار بە یاسای ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١) بکات، کە بریتییە لە یاسای‌ پاراستنی‌ پڕۆژەو تۆڕەکانی‌ ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی‌ کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئەو یاسایە بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە سزایەکی لەمجۆرە نادات و هەموو جۆرە سەرپێچیەک و سزاکەی تیا دەستنیشانکراوەو ڕێگەمان نەدا پێوەری ئاو ببێتە ماددەیەکی یاساکە.

راشیگەیاند”هاووڵاتی دەبێت وشیاربێت و داوای مافەکانی بکات، ئەگەر لە فەرمانگەیەک داوای پارەیەکی لێكرا دەبێت داوای ڕوونکردنەوە بکاتو هەموو ڕێوشوێنەکانی تری لا ڕوون بێت، ئەرک و مافەکانی بزانێت ئەگەرنا دەبێت هەمیشە سەرانە بدات”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكرد، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دڵسۆز سەرقاڵی بانگهێشتی حکومەتن بۆ لێپرسینەوەی لەسەر ئەم سزا نایاساییە.
وتیشی، حکومەت پێویستە بە یاسا کار بکات كە ئەرک و مافی هاووڵاتی و حکومەتیش لە یاساکان دەستنیشان کراوە، نابێت هاووڵاتی بێ دەسەڵات بکاتە بارمتەی باج و خەراجی خۆی.