بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بۆ بڕی 6.14 لەسەد بەرزكردەوە.
بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاند ” رێژەی خستنەڕووی دۆلار بۆ 6,14 لەسەد زیادكردوە بەمەش بڕەکەی گەیشتووتە 219 ملیۆن و 648 هەزار و 789 دۆلاری ئەمەریکی.
لەراگەیەندراوێكدا بانكەكەدا ئاماژەی بۆئەوەكردوە “بانکی ناوەندی ئەو بڕە پارەیەی بە نرخی هەزارو 460 دینار بۆ هەر دۆلارێک داناوە”.
ئەم هەنگاوەی بانكی ناوەندی عێراق لە كاتێكدایە دوێنێ 192 ملیۆن و 863 هەزار و 411 دۆلاریان خستبووە بازاڕەوە.