پۆلیسی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد كەبەبێ ئاگاداری خاوەنەكانیان ئۆتۆمبێلی چەند كەسێكی فرۆشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند”لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بەبێ ئاگاداری ئۆتۆمبێلی چەند كەسێكی فرۆشتووە”.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشكردوە ئەوكەسە نووسینگەی بەكرێدانی ئۆتۆمبێلی هەبووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی بەبێ ئاگاداری خاوەنەكانیان فرۆشتووە.

لەدرێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە” دوای‌ ئەوەی‌ چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد، نووسینگەی‌ بە كرێدانی‌ ئوتۆمبێلی هەبووە، ئەو كەسانە ئۆتۆمبێلەكانیان لەلا داناوە بە‌مەبەستی‌ بەكرێدانی‌، بەڵام ئۆتۆمبێلەكانی‌ فرۆشتوە و دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هەڵاتوو”.

ڕوونیشیكردوەتەوە، توانراوە شەوی‌ ڕابردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و لەئێستادا بە ‌بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ (456) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوە، ئەو تۆمەتبارە هەشت سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و داواكراو بووە.