سنورمیدیا
بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵی چوار پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیانکرد.
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە رازیە ئۆزتورک، فایەق ئوزگور ئەڕوڵ، زایە ساریجا و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە تاوەکو ئێستا لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە، وەڵامی داواکاری پارێزەران نەدراوەتەوە.
ئاماژە بۆئەوەشکراوە، رێزان ساریجا و نەورۆز ئۆیساڵ دوای هەشت ساڵ توانیویانە لە ساڵی ٢٠١٩ دا چەنجارێک چاوییان بە ئۆجەلان بکەوێت.