سنورمیدیا

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت نرخی ئارد بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروست نەكات، دەشڵێت ئەو ئاردەی هاوردەی هەرێم دەکرێت كوالێتی باش نییە و مادەی كوشندەی تێكراوە.

ئەمڕۆ به‌‌ئاماده‌‌بوونی وه‌‌زیری كشتوكاڵ و سه‌‌رچاوه‌‌كانی ئاوو وەزیری دارایی و ئابووری، قوباد تاڵه‌‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران له‌‌چوارچێوه‌‌ی پڕۆژه‌‌ی نیشتمانی به‌‌بازاڕكردنی گه‌‌نمی جوتیاراندا، كارگه‌‌ی به‌‌رھه‌‌مھێنانی ئاردی له‌ سلێمانی كرده‌وه‌.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمەکەدا ڕایگەیاند: ئەو كارگەیە گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و هەنگاوی تر بە ئاراستەی پتەوتركردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم دەنێین، وتیشی پڕۆژەی كارگەی ئاردی سلێمانی یەكێكە لەو 13 كارگەیەی لەسنووری سلێمانی تەواو دەكرێن.

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشکرد، لەدیاریكردنی نرخی گەنم ڕەچاوی باری دارایی هاووڵاتیان دەكەین و ئەو ئاردەی كە هاوردە دەكرێت كوالێتی باش نییە و مادەی كوشندەی تێكراوە.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد هەنگاوی گەورەمان ناوە بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری لەنێو كۆمپانیان و دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو كۆمپانیان دەرەخسێنین و دەبێت نرخی ئارد بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروست نەكات.