سنورمیدیا –

ئەنجومەنی زانکۆکانی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام کۆدەبێتەوە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش دەڵێت”هیچ كاتێك دیاری نەكراوە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام”.

د.رەزا حسێن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە سنورمیدیایی راگەیان”، بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) ئەنجومەنی زانکۆکانی هەرێم کۆ دەبێتەوەو بڕیار لەبارەی ڕۆژی دەستپێكردنەوەی دەوام دەدات”.

وتیشی” تائێستا هیچ كاتێك دیاری نەكراوە بۆ دەستپێكردنی دەوامی خوێندكاران”. لەبارەی كاتی دەستپێكردنی قۆناغی یەكی زانكۆ د.ڕەزا وتی” بەو پێیەی وەرگرتنی قۆناغی یەکەکان قبوڵ مەرکەزیە، بڕیاری دەستپێکردنی دەوامیان لەلایەن وەزارەتەوە دەدرێت”.

ئەم قسانەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەكاتێكدایە، پێشتر عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند” ڕۆژی 25ی ئەم مانگە، دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێتەوە”.