کاره‌بای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیكلام به ستوونه‌كانه‌كانی كاره‌با به له‌حیم هەڵنەواسن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئاگاداری سه‌رجه‌م كاندیده به‌ڕێزه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ڵیواسینی ریكلام به ستوونه‌كانی كاره‌بادا به (له‌حیم) قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان به‌ستوونه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك له كاندیده‌كان له هه‌ندێك له‌شه‌قامه‌كان ریكلامه‌كانی خۆیان به له‌حیم به ستوونه‌كاندا هه‌ڵواسیوه.
کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە، داوا له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه كاندیده به‌رێزه‌كان ئاگاداربكاته‌وه كه له كاتی هه‌ڵواسینی ریكلامه‌كانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ر.
وابڕیارە ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، لە ئێستاشدا لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی بانگەشەن بۆ ئەو هەڵبژاردنە.