جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنی کابینەی نۆدا مۆڵەتی وەبەرهێنان بە ٨٦٠ پڕۆژەی گەورەو بچووک دراوە کە زیاتر لە ٤٨ هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت.
لە میانی کردنەوەی کارگەی بەرهەمهینانی ئاردی سلێمانی، بە ئامادەبوونی وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەنها بە پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران و پرۆژه‌ی سلێمانی بیست بیست و پڕۆژه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێن كه ته‌نها ئه‌م سێ پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنن.
وتیشی، لە چوار مانگه‌دا توانراوه كارگه‌كه ته‌واو بكرێت، له توانایدایه رۆژانه پێنج سه‌د ته‌ن ئاردی خۆماڵی به كوالێتی به‌رزه‌وه بخاته بازاڕه‌وه. قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌لماندی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربن، ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،ته‌نها به ته‌واوكردنی ئه‌م به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه، توانراوه ٤٠٠ هه‌لی كار دابین بكرێت، به ته‌واوبوونی كۆی پڕۆژه‌كه‌ش پێنج هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی دیكه‌ش ده‌ڕه‌خسێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا نرخی ئارد به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی نرخی دراو و كێشه‌كانی هاورده‌كردنه‌وه به‌رزبووه‌وه، ئه‌وان له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كۆمپانیای قه‌یوان و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارگه‌یه به‌زوویی ته‌واوبكرێت تا كۆتایی به نیگه‌رانی هاووڵاتیان بهێنرێت.