وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”وەزارەتی دارایی سەرقاڵی كۆكردنەوەی داهاتەكانییەتی بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی لێبدات”.

وتیشی”كاتی دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و ڕۆژی 25ی مانگ دابەشدەكرێت”.

سەرچاوەكەی سنورمیدیا ئاشكرایكرد، مووچە بەبێ لێبڕین و وەك لیستی مووچەی مانگی پێشووی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.