سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر لە 20 ڕۆژ ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق و دوای ئه‌وه‌یش تا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كرێ، كاتی زۆری پێویست ده‌بێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی عێراق له ئێسته‌وه خه‌ریكی دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی داهاتوون و ده‌ستیان به كێبه‌ركێ و ململانێ كردووه له‌سه‌ر پۆسته‌كان.
ڕۆژنامه‌ی “العرب” له‌وباره‌وه بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه دیارده‌یه‌كی سه‌یر و نامۆیه، ئێسته سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه ده‌ستی پێ نه‌كردووه و نازانرێ كێ ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ناشزانرێ كه لایه‌نه‌كان چه‌ند كورسی له هه‌ڵبژاردن ده‌به‌نه‌وه، كه‌چی لایه‌نه‌كانی شیعه و سوننه كه‌وتوونه‌ته دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی داهاتوو.
له دوای 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، له پرۆسه‌ی سیاسی نوێی عێراق دابه‌شكردنی پۆسته سه‌ره‌كییه‌كان بووه به نه‌ریت و عورفێك و تا ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه به‌شێك له لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه ده‌ست به پێگه و هه‌ژموونی خۆیان له نێو حكوومه‌ته‌وه بگرن.
سوننه داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و حه‌لبووسیش تاكه كاندیدیانه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان
ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دێ، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه سیسته‌می دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كۆتایی پێ بهێنرێت و چیتر كاری پێ نه‌كرێت، له‌گه‌ڵ دڵنیابوون له مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌یش لایه‌نه‌كان له ئێسته‌وه ئه‌مه بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنن و كردوویانه به به‌شێك له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.
به بڕوای شاره‌زایان ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێسته لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌یكه‌ن، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه دیموكراسیه‌ت له عێراق ته‌نیا په‌رده‌یه‌كی داپۆشه‌ره به‌سه‌ر سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵ كه هیچ كات ناتوانرێ هیوای چاكبوونی لێ بكرێت.
كه‌ریم ئه‌بو سوده ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتن له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه له دوای هه‌ڵبژاردن لایه‌نی سوننه هیچ كاندیدێكی تریان نییه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، جیا له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، هاوكات پێكهاته‌ی سوننه هه‌وڵ ده‌دات، كه پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق وه‌ربگرێت.
زیاتر وتی، كورده‌كان نایانه‌وێ پۆستی سهركۆمار به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بگۆڕنه‌وه، بۆیه ئه‌وانیش تاكه كاندیدیان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌بێت، هۆی ویستی ئێمه‌یش بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له حكوومه‌تی داهاتوو، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆرینه‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق عه‌ره‌بی سوننه‌ن و عێراقیش پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی به ڕووی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێكردووه، بۆیه پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بی سوننه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئێسته‌وه به ئاشكرا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، كه زاواكه‌ی “یاسر سه‌خیل ئه‌لمالیكی” بكات به وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
مالیكی بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان كردووه، به تایبه‌ت له پاریزگهكانی ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌موو توانای خۆیشی كۆكردووه‌ته‌وه، كه زاواكه‌ی بكات به وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی داهاتوو.
مالیكی ده‌یه‌وێ زاواكه‌ی بكاته وه‌زیری ناوخۆ
یاسر سه‌خیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانه له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و پێشتر پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لا بووه و له سه‌رده‌می پێكهێنانی حكوومه‌تی كازمیش مالیكی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ كاندیدی كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێكی له بواری ئاسایش و كارگێڕی ئه‌و بواره‌دا نه‌بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن كازمییه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌مه پێشهاتێكی نامۆیه و جاران له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌رگه‌ی بۆرسه‌ی كڕین و فرۆشتن و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ر له‌و واده‌یه پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه، هه‌رچه‌نده بۆ پۆسته‌كانی پله دوو، به‌رده‌وام مامه‌ڵه و ده‌سته‌واره و كڕین و فرۆشتن له ته‌واوی كاته‌كانی ساڵ هه‌یه، كه‌چی بۆ پۆستی وه‌زیر و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له ئێسته‌وه كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه، لایه‌نه‌كان كه‌وتوونه‌ته كێبه‌ركێ و بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان.