بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پشكەكانیان، خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند كەمێك پێش ئێستا سەردانی دەباشانیان كردووە.

 

بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەكەیان و وەرگرتنەوەی مافەكانیان لە شاسوار عەبدولواحید سەردانی دەباشانیان كردووە.

 

خاوەن پشكەكانی چاڤیلان مەبەستیانە زانیاریان بدرێتێ لەبارەی بەرو پێشچونی كەیسەكەیان و داواش لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی دەكەن هاوكاریان بكات.