ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاریی و پاراستن\زانیاری ڕایگەیاند، “تاوانبارى تاوانەکانى ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا” کە مەبەست لێی کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکە و هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسێکی تریانە.
ئەژی ئەمین لە پەیامێکدا (18ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، تاوانبارى تاوانەکانى ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا و ڕاپێچى بەردەم یاسا کرا. بەزووترین کات بەڵگەکان و دانپێدانان دەخرێتە بەردەم ڕاى گشتى.”
دەشڵێت، “ڕیسوایى بۆ تێکدەرانى ناوماڵى کورد”.
دوێنێ هەینی، شوكری سەرحەد بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان، لەبەردەم بنكەی پۆلیسی چوارچرا لەشاری سلێمانی لەلایەن كەسانی نەناسراو تەقەی لێكراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.