سی پی تی ڕایدەگەیەنێت، دوای ١١ ڕۆژ لە مانگرتن، دۆخی تەندروستیی ڕۆژنامەنووسی حوکمدراوی بادینان ئەیاز کەرەم، تێکچووە و لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە.
تیمی کوردستانی عێراقی تیمی ئاشتیی پارێزی کرستیان- سی پی تی، بڵاویکردەوە، دوای ١١ ڕۆژ لە مانگرتن، ئەمڕۆ دۆخی تەندروستی ئەیاز کەرەم، ڕۆژنامەوانی حکومدراوی بادینان تێکچووە.
بەپێی سی پی تی، لە ئێستادا ئەیاز کەرەم لەژێر چاودێری پزیشکیدایە لە زیندانی چاکسازیی گەوران لە ھەولێر.
لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەوە چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان بەناوەکانی “‘مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین”، مانگرتن تا مردنیان دەستپێکردووە و بەدوای ئەوانیشدا بەگشتیی ٨٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
چالاکییەکە دژ بە دواخستنی دادگاییکردن و بڕیاردان لەسەر دۆسیەی بەشێکیان و هێشتنەوەی زۆربەیانە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر.