سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دواخستنی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریدا لە سەرەتا هەفتەی داهاتووەوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبكات.
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢١/٩/١٩ یەکەمین رۆژی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە ناو کەمپی زانکۆ بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی دەستپێدەکات.
ڕاشیگەیاندووە، “بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیز دەکەین، هیوادارین ساڵی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی قۆناغەکانی ژیانتان بێت”.
ئەمڕۆ لە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە پڕۆسەی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەوێتە 17-10-2021 و دوای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، بەڵام عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە.