بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی  و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدا نابات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆر بڵاویکردەوە، “سەبارەت بە ڕووداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شاری سلێمانی، پاڵپشت بە دۆکۆمێنت وزانیاریی تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕووداوانە دەستکەوتووە”.

دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کە پاش یەکلاییکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکان ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

 

جەختدەکاتەوە، کە شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە و دەڵێت”هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدا نابات”.