ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه و داخستنی دو به‌شی په‌یمانگاكه له ناحیه‌ی ته‌قته‌ق هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر به‌مجۆره به‌رده‌وام بن و له ته‌قته‌ق په‌یمانگاكه دابخرێت، پێشه‌نگ هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت هه‌تا ڕاگرتنی نه‌وتی ته‌قته‌قیش و وه‌ڵامی دیكه‌شمان ده‌بێت”.
عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “ئیتر بێده‌نگ نابین په‌یمانگا رابگرن وه‌ڵاممان ده‌بێت، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گفتوگۆ‌و دانیشتن و هه‌وڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌یمانگای ته‌قته‌ق كه ته‌نها ئاڵوگۆڕی بینایه‌ك كراوه به كێشه‌یه‌كی وا گه‌وره كه چاره‌سه‌ری مه‌حاڵ بێت، من وه‌كو خۆم قه‌ت ڕێگه‌م به‌خۆم نه‌داوه دەستوەردانی كاری په‌رورده‌و خوێندن بكه‌م له‌م بابه‌ته‌ش هه‌وڵی چاره‌سه‌رم داوه به‌ڵام دەستوەردانی نا به‌رپرسانه نا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “نوسراوه‌كه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه له‌ناخه‌وه توڕه‌ی كردم، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌وه 20 (بیست) ساڵه نه‌وتی كێڵگه‌ی ته‌قته‌ق ده‌به‌ن و له شوێن و ناوچه‌ی تر پڕۆژه‌ی پێده‌كه‌ن ده‌نگمان نه‌كرد، ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌ك وێستگه‌ی كاره‌باو به‌نداوی بۆ ده‌رچو جێبه‌جێنه‌كرا، ته‌نها یه‌ك یاریگای تۆپی پێی هه‌یه ئه‌ویش پێویستی به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌و بڕێكی كه‌م پاره‌ی ده‌وێت به‌ڵێنیان پێدراو نه‌كرا، ته‌نها هۆڵێكی بچوكی بۆنه‌كانی هه‌یه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یكی بچوك هه‌یه‌و نه‌كرا، رێگری له هه‌نگاوی بون به‌قه‌زای لێ كرا، ئێستا ته‌نها دو به‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه له ته‌قته‌ق كراوه‌ته‌وه كه په‌یمانگاكه‌ش سه‌ربه‌خۆ نیه و بیناكه‌شی 27 پۆلیه و ئێستا ده‌یانه‌وێت دای بخه‌ن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت، “داواده‌كه‌م و پێشنیارده‌كه‌م زو به بڕیاره‌كه‌تاندا بچنه‌وه، ئه‌گه‌ر سوریش بن له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره ئه‌وا من وه‌كو خۆم پێشه‌نگ و خزمه‌تكاری ئه‌و شاره ده‌بم هه‌تا ڕاگرتنی نه‌وتی ته‌قته‌قیش به‌رده‌وام ده‌بین و وه‌ڵامی دیكه‌شمان ده‌بێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه له نوسراوێكدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێری كردوه رایگه‌یاندوه، دوای بێئومێدبونمان له‌هاوكاریكردنمان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌كه و په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌وه، داواكارین ره‌زامه‌ندی بفه‌رمون له هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ردو هۆبه‌ی (په‌رستاری و شیكاری نه‌خۆشیه‌كان) له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2021-2022.