ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە تا ئێستا گەشت بۆ ئێران پێویستی بە ڤیزەیە.

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی بەنیازی گەشتی وڵاتی ئێرانن بۆ هەر مەبەستێك بێت، پێویستە پێشوەخت ڤیزە وەربگرن.

جەختیشی كردۆتەوە، گەشتكردن بە فڕۆكە و پاس بۆ وڵاتی ئێران پێویستی بە ڤیزە هەیە تاكو ئێستا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی ڕابردوودا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆكی ئەو وڵاتە ڕێككەوتن لەسەر لابردنی ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵات بۆ گەشتی ئاسمانی.