سنورمیدیا
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەنزینەكەی بەغدا دەگاتە سلێمانی.
بەهمەن حاجی قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە سنورمیدیای ڕاگەیاند” وابڕیارە ئەمڕۆ لە بەغداوە بەنزین بگاتە شاری سلێمانی”.
وتیشی” بەنزینەكە جۆرێكی باشە و نرخەكەی بۆ یەك لیتر 690 دینار دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، لەناو شاری سلێمانی (10) بەنزینخانە دیاریكراوە تاوەكو بەنزینی وەزارەتی نەوتی عێراقی دابەش بكەن، كە برتیتین لە (بامۆك، بەختیار، برایەتی، حەوایی، قەیوانی ۱، مژدە، های ماونت HM، هەڵەبجە گرووپ، ئازادی، سلێمانی نوێ).