وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆڕمی بەڵێننامەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بە ئەلکترۆنی بخوێنن و تیایدا هاتووە، خوێندکار ناتوانێت بەڵێنامەکە هەڵوەشێنێتەوە تا ئەو وەرزە تەواو دەبێت.
فۆڕمەکە کە (پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021) بڵاوکراوەتەوە، هەر خوێندکارێک بەهۆی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆناوە نایەوێت بچێتە هۆڵەکانی خوێندن دەتوانێت بە ئەلکترۆنی دەوام بکات.