هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی چوار شەهیدی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس شەهیدبوون و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و تەواوی گەلی کوردی نیشتیمانپەروەر دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیندراوێکدا ناسنامەی چوار شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس-دا شەهیدبوون.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە” لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس گورزی کەمەرشکێن لە سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دراوە و بیرى لە ناوبردنی گەلى کورد جارێکی دیکە تێکشکێنرا”.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی قارەمانی ئەو چوار گەریلا شەهیدە هەپەگە ڕایگەیاندووە، هەریەکە لە باوەڕ، ئاگر، ئەتەکان و وڵات، بە بەرخۆدانى خۆیان داستانی قارەمانیان نوسیووە و ئەرکی شۆڕشگێڕی  پێشەنگیان پێکهێنا.

هەروەها دەشڵێن: ئەم چوار گەریلا شەهیدە لە هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس لە ڕیزەکانی پێشەوەیی بەرخودان جێگان گرت و بە فیداکارییەکى گەورەوە و شەڕیانکرد و لە کات و شوێنی جاوازدا شەهیدبوون.

لەبارەى ناسنامە و کات و شوێنی شەهیدبوونی ئەو چوار گەریلایە هەپەگە بەمشێوەیەیە ئاماژەى پێداوە:-

ناسناو، باوەڕ بۆتان

ناو و پاشناو، حەسەن ئۆزەمەن

شوێنی لە دایکبوون، سێرت

دایک – باوک، هەتیجە- شەمسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون، لە ٧ ى ئایاری ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە.

ناسناو، ئاگر تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو، نوزاد محەمەد ڕەشاد

شوێنی لەدایکبوون، حەسەکە

دایک- باوک،  گوڵناز- محەمەد ڕەشاد

کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٧ ى ئایارى ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە.

ناسناو، ئەتکان کۆنیا

ناو پاشناو، حاجی ئایدن

شوێنی لەدایکوون، شرناخ

دایک و باوک، جەمیلە – حوسامەدین

کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٢٥ ى ئایارى ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە.

ناسناو،  وڵات ڕزگار

ناو و پاشناو، ڤەدات یکوش

شوێنی لەدایکبوون، ئیلەح

دایک- باوک، سبیحە- مەحمەد زەکی

کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٣ ى ئەیلولی ٢٠٢١ شەهیدبووە.