لەناحیەی رزگاری تەقە لە پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى کراوە و ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون و برینى پێشمه‌رگه‌كه سه‌خته.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە “ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ئه‌نجامداوه له‌زوترین كاتدا ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزایى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن”.
وتیشى “ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجامیانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قه‌بوڵكردن نییه و به‌بڕیارى و فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكى گشتیى و حكومى بكات”.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2021.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجنسى سه‌ردانى ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى كرد كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ھێزێكى فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی به‌ئه‌ركى فه‌رمى چوون بۆ ناحیەی رزگاری بەمەبەستی ڕێگريكردن له ئه‌نجامدانى زێدەڕۆیى، له‌ئاكامدا چه‌ند كه‌سێك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون كه برینى پێشمه‌رگه‌كه‌یان سه‌خسته.
پارێزگارى هه‌ولێر، لەنزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستی پێشمه‌رگه برینداره‌كانى پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد و كارگێڕى نه‌خۆشخانه و پزیشكانى ڕاسپارد چی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بكرێت و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەی بۆخواستن و ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشاندا.
پارێزگارى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به تاوانبار و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌وكاره ڕایگه‌یاند: “ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ئه‌نجامداوه له‌زوترین كاتدا ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزایى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن، ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجامیانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قه‌بوڵكردن نییه و به‌بڕیارى و فه‌رمانى جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكى گشتیى و حكومى بكات، ئه‌وه‌ى كراوه تاوانێكى گه‌وره‌یه و ده‌بێت بكه‌رانى به‌سزایى یاسایى خۆیان بگه‌ن، ده‌ست درێژىكردنه سه‌ر هێزهئهمنیهكان ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر حكومه‌ته، ئه‌وه‌ش مایه‌ى قهبوڵكردنییه”.