ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی ئارام قادر، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان راگەیاند و پەیوەست بەم بابەتەش پاش کەمێکی دیکە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی بەڕێوەدەچێت.
شاندێکی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ شاندی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی ئارام قادر لەکۆبونەوەدان و بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجام بدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە 7ی ئەیلولی ئەمساڵ هاوپەیمانیی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاندبو، حزبەکەیان بایکۆتی هەڵبژاردن لە تێکڕای بازنەکانی عێراق و کوردستاندا دەکات و داواش لەهاوڵاتیان دەکەن بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان و بەبێ ئەوەی هیچ بژاردەیەکی دیاری کراو هەڵبژێرن.