سنورمیدیا -تایبەت
پارتی دەستی لە سلێمانی شتووە و دڵنیابووتەوە لەو دوو كاندیدەی هەیەتی هیچیان دەرناچن.
سنورمیدیا زانیویەتی، بەپێی راپۆرتێكی نهێنی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی – هەڵەبجە، كە رەوانەی مەكتەبی هەڵبژرادنی پارتی كراوە، دڵنیایی داوە لە دەرنەچوونی دوو كاندیدیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی دەرنەچوونی ئەو كاندیدانەی بۆ جێبەجێكردنی سیستمی نوێی هەڵبژاردن و بێهێزی كاندیدەكانیان گەڕاندووەتەوە.
لە بازنەی یەك و دووی سلێمانی ، پارتی دوو كاندیدی ژنی هەیە، بەڵام بەهۆی بێهێزیانەوە نەك لەناو خەڵك بەڵكو لەناو لایەنگرانی خۆشیان نەناسراون.
وابڕیارە رۆژی 10-10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.