بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایان بۆ خوێندنی ئەمساڵ چەند بڕیارێكی دەركرد.
لەنوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، وانەبێژانی ساڵی ڕابردوو كە فەرمانی كارگێریان هەیە دادەنرێنەوە بەپێی پێداویستی قوتابخانە و باخچەی منداڵان.
لە نوسراوەكەدا داوا لە پەروەردەی قەزاكان كراوە بە زووتین كات لیستی وانەبێژان ئامادە بكەن بەمەبەستی دەركردنی فەرمانی كارگێری.