كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیان به‌هۆی كڕینی كارتی ده‌نگدان له‌پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورده‌خاته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاندووە، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆن بڕیاریداوه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی كاندیدبونی ئه‌شواق فه‌هد عه‌بود غه‌ری وئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌رۆژی هه‌ڵبژاردندا بۆ ئه‌و كاندیده ده‌درێن.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی ئه‌شواق فه‌هد عه‌بودی بۆئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه‌ناوبراو تاوانباركراوه به‌كڕینی ده‌نگى ده‌نگده‌ران و رایگه‌یاندووە، ئه‌و كاندیده كارتی ده‌نگدانی له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كڕیوه‌ته‌وه، بۆیه ناوبراو بێ به‌شكراوه له‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
بڕیاره 10ی مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وعێراقیش حزب ولایه‌نه سیاسییه‌كان بانگه‌شه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.