وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا وادەی لێدانی لۆگۆو لەزگەی تەكسی كە رۆژی 1-11-2021 كۆتایی دێت، درێژبكرێتەوەو سزای پێبژاردنیش دوابخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاند، ئەمڕۆ 15-9-2021، لەدیدارێكی نێوان ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و نوێنەری سەندیكای كرێكاران و شوفێرانی تەكسی، كە بەمەبەستی درێژكردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆو لەزگەی تەكسی سەردانیان كردبوو، وەزیری گواستنەوە بەڵێنی پێدانی وادەكەیان بۆ درێژبكاتەوە، كە بڕیاری رۆژی 1-11-2021 كۆتایی پێبێت.
ئانۆ جەوهەر رایگەیاند، پرۆژەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی شۆفێر سەرنشینەكانە، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و خودی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی وادەكە درێژبكرێتەوەو سزای پێبژاردنەكەش دوابخرێت.
ئانۆ جەوهەر جەختی لەوەشكردەوە كە پێویستە شۆفێران پابەندبن بە بڕیاری لێدانی لۆگۆو كارتی زانیاری تەكسی، بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبن.