نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و 75 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردووەوە ئەم ئاستە تۆماربكات.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس، بەڕێژەی 2.68% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرمیلێكی گەیشتە 72.35 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت بەڕێژەی 2,47% بەرزبۆوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 75.42 دۆلار.
بەمشێوەیە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی برێنت بەرزیترین ئاستی تۆماركرد لە 2ی ئابی 2021وە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە زانیارییەكان دابەزینێكی ناچاوەڕونكراویان لە عەمبارەكانی نەوتی خاوی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئاشكراكرد، ئەمەش هاوشانە لەگەڵ پێشبینییەكانی تایبەت بە بوژانەوەی داواكاریی لەسەر زێڕی ڕەش.