لیژنەى سەرپەرشتیارى پرۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە رایگەیاند “بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەکەوە سبەینێ شارۆچکەى سیروان کارەبای نابێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەى سەرپەرشتیارى پرۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد “ئاگاداری تەواوی دانیشتوانی شارۆچکەی سیروان دەکەینەوە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەکەوە سبەینێ کارەبایان نابێت”.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “ئەو شوێنانەی کاری تیادەکرێت بریتین لەمحاویلەی ژمارە (٦١،٥٥،٤٤،٤٣،٤٢،٤٠،٣٩،٣٠،٢٢،٢٠) دەکەونە سەر فیدەری (٦) لەسەر وێستگەی 33KV. محاویلەی ژمارە (٥٧،٥٦،٥٥،٥٢،٣٧،٣٥،٣٤،٣٢،٣١،٢٨،٢٦،٢٢،٢١،٢٠) دەکەونە سەر فیدەری (٩) لەسەر وێستگەی 33KV“.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەو شوێنانە سبەینێ (پێنجشەممە) پێوهری زیرهكیان بۆ دەبەسترێت بۆیە لە کاتژمێر (٦:٣٠ی بهیانی تا ٣:٠٠ ی پاشنیوهڕۆ)كارهبایان نابێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها مۆلیدەکانیش بەکوژاوەیی دەمێننەوە ئهوهش لهپێناو سهلامهتی گیانی تیمهكانی كارهبا و هاوڵاتیان خۆیان.