قوباد تاڵەبانی، لە ڕانیەو لەكاتی وتاردان بۆ لایەنگرانی هاوپەیمانی كوردستان هێرشی توندی كردە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی لە ڕانییە وتی” پارتی لەخوایەوێ دەنگ بە لیستە بچوكەكان بدرێت، بۆ ئەوەی هاوپەیمانی كوردستان دەنگ بەدەست نەهێنێت و چیان بوێت لە بەغدا بیكەن”.
وتیشی”یەكێتی بە31ی ئاب و دەرئەنجامەكانی ڕیفراندۆم نەكەوت، بەهیچ شتێكی دیكە ناكەوێت سەفینە و لەبن نایەت”.
ئاماژەی بەوەشكرد كە دەبێت هاوسەنگی هێز بگەڕێتەوە و هاوپەیمانی كوردستان كورسی زیاتر بەدەست بهێنێت.
ئەم وتانەی قوباد تاڵەبانی دوای ئەوەدێت، بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی ڕایگەیاند ئەگەر لە هەڵبژاردن سەرنەكەون ئەوا شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت.