تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕەخنەی توند لە وەزیری تەندروستی دەگرێت و دەڵێت: سامان بەرزنجی،  وەزارەتی تەندروستی کردووەتە بارەگای لق و ناوچەی حیزبەکەی و لەوەتەی بووەتە وەزیر لە جاران زیاتر حزبیانە دەجوڵێتەوە و دەدوێت.

 ئەمرۆ، سامان بەرزەنجی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیبووی، لەفەرمانی جەنابی ڕابەر و پێشمەرگە جەنابی سەرۆک بارزانی، بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران کرایەوە؟

لەسەر ئەو پۆستە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی هاتدەنگ و ڕایگەیاند، سامان بەرزەنجی، لەوەتەی بوەتە وەزیری تەندروستی لە جاران خراپتر حیزبیانە دەجوڵێتەوە و دەدوێ.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی دەپرسێت، سامان بەرزەنجی بە چی یاسا و ڕێسایەک فەرمان لە سەرۆکی حیزبێەکەوە وەرئەگەرێ بۆ کردنەوەی بنکەیەکی تەندروستی؟ ئایا سەرۆکی پارتی ئەوەندە بێ ئێش و بێ کاریگەر بوە کە فەرمان بۆ کردنەوەی بنکەی تەندروستی دەربکات؟

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ڕێکاری یاساییش دژی ناوبراو و حیزبەکەی دەگرینە بەر کە دەست لە کاروباری تەندروستی وەردەدەن و وەزارەتی تەندروستیان کردوەتە بارەگای لق و ناوچەی حیزبەکەی خۆیان.