پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای كۆبونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری لایەنەسیاییەكان، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان قەدەقەكراو و 12 بڕیاری دەركرا و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان پابەندی خۆیان بە بڕیارەكانەوە دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبویەوە، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، دواى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر، نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕه‌زامه‌ندى و پابه‌ندبوونى ته‌واوى خۆیان به‌سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان نیشاندا.
بڕیارەكان:
یەكەم/نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان.
دووه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه دراوه، به ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه یان غه‌ره) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێ، یان له‌سه‌ر ستاند له‌شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت.
سێیه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. بدرێت.
پێنجه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كان) و هتد.. هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م/ به‌كارنه‌هێنانى پارك و باخچه گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
حه‌وته‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، دورگه ناوه‌ندییه‌كان) دابنرێت، نابێت وێنه و دروشم له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م/ له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نابێت ئۆتۆمبێلى (میرى) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدارو نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م/ له‌هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنت كردن، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م/ له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.